گۆڕانكاری له‌ میلاكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كاندا ده‌كرێت

به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانگاری له‌ دوو پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگهدا ده‌كرێت.
به‌ واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ نووسراوی ژماره‌ ٢٦٦١له‌ ٥ی حوزه‌یرانی٢٠١٨ ده‌رچووه‌و، بڕیاردراوه‌ به‌گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی(د.هه‌ڵۆ مسته‌فا كاكه‌ ره‌زا) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ناونیشانی(راوێژكار) بۆ سه‌ر میلاكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و دانانی له‌پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌.
له‌ هه‌مان كاتدا (سه‌مه‌د محه‌مه‌د حسێن) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی له‌ ئه‌ستۆ دابووه‌ بریار دراوه‌ به‌گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی بۆسه‌ر میلاكی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌.
فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رواری ده‌ست هه‌ڵگرتن و ده‌ست به‌كار بوون كاری پێده‌كرێت .
Back to top button