پۆلیسی ههولێر: بكوژی ئهفسهرهكهیان دهستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا له بارهی رووداوهكهی دوێنێ شهوی ههولێر-كهسنهزان، رایدهگهێنێت.” كه کە بکوژی ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستگیر کراوە.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە،تێیدا ھاتووە:”دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 12/6/2018، لە سنووری دەشتی ھەولێر ڕووداوێکی کوشتن ڕووی دا، کەتێیدا (عوسمان عەبدوڵا) ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە کوژرا، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا، ئەمەش بە مەبەستی ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و بکەری سەرەکیی ڕووداوەکە بەناوی (ھـ، م، ب)”.
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە: “دوای گەڕان و پشکنینی ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دواجار تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ئەم ھێزانە کرد، پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕێک خرا و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی”.