كۆبونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆن نرخی نه‌وتی فڕاند.

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان رووی لە بەرزبونەوەکرد، ئەوەش بەهۆی لێدوانه‌ ئه‌رێنییه‌كانى تره‌مپ له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى كۆریای باکور.

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکردەوە،بەستایشكردنى تره‌مپ بۆ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه‌، کاتێک وتی”پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ چوو و دیداره‌كه‌ زۆر نه‌رێنى بوو.

بەپێی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ نەوتی خاوى برنت نۆ سەنت بەرزبووەتەوەو نرخى هەربەرمیلێک بە 76 دۆلار و 55 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات خاوى تێكساس 14 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌و، نرخی هەربەرمیڵیک بە 66 دۆلار 24 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Back to top button