ريال مه‌درید راهێنه‌ری نوێی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.

يانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی لۆپتیگۆی وەکوو راهێنەری یانەکەی دیاری کردو ئەو راهێنەرە لە دوای جامی جیهانی ساڵی 2018 پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید وەردەگرێت.

لۆپتیگۆی ئاێستا راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیایەو لە روسیا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەیە.

لۆپتیگۆی ئیسپانیەو تەمەنی 51 ساڵەو پێشتر گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید بووە.

تا ئێستا توانیویەتی لە 20 یاری 14 بردنەوە بەدەست بێنێت و لە 6 یاری یەکسانبوونەوەو  هیچ یارییەک نەدۆڕاوەو 61 گۆڵی کردووەو  13 گۆڵی لێکراوەو  لە 11 یاریدا گۆڵەکەی خاوێن بووە.

  

Back to top button