به‌په‌له…هێزێكی تۆكمه‌ی ئیتاڵی گه‌یشته كوردستان.
له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش، ھێزێكی تۆكمه‌ی سوپای ئیتاڵیا گەیشتە رۆژئاوای كوردستان و لەناوچەی دێرەزوور جێگیر كران.”
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵوی توركی.” سوپای ئیتاڵیا به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی لە شەڕڤانانی یەپەگە ھێزێكی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە و لە تەك ھێزەكانی ئەمەریكا و فەرەنسا جێگیردەبن.
سەرچاوەیەك زانیاری ئەوەی بۆ ئاژانسەكە ئاشكرا كردووە: “نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ئەو ھێزەی ئیتاڵیا له عێراقه‌وه چووەنهتە ئه‌و ناوچانه‌ی كە له باكووری سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه دان”.
له هه‌واڵه‌كه ئاماژەی بەوەشكردووە: “سه‌ربازه ئیتاڵییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا چوونه‌ته سووریا و له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا له كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومهل له دێرەزوور جێگیركراون”.