ئاراس وه‌لی: باچاوه‌ڕێ بین بزانین قه‌واره‌كه‌ی شاسوار ئامانج و ستراتیژیان چییه‌و چۆنه؟
سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێرش ده‌كاته سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار عبدالواحید و ده‌ڵێت : پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان لاواز بووه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین تا سالێكی تر ئامانج و ستراتیژیان چی یه ؟.
ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید لە ماوەی چوار مانگدا دروست بووە و پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەرییان نییە، بۆیە زیاتر لە کۆمپانیایەک دەچێت، چونکە ھێزی سیاسی پێویستە ھەلومەرجی درووستبونی ڕوون و ئاشکرا بێت“.
ئەو ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان گووتی:” چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار عبدالواحید بۆسالێكی تر ” ئامانج و ستراتیژیەتییان چیە و چۆنە“.
هه‌روه‌ها ئاراس وه‌لی ده‌شڵێت:”ناکرێت هەر کەسێک کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دابنێ، خێرا حزبێکی سیاسیش دروست بکات، یان وا بیر بکاتەوە کە دەبێتە بەدیلی حزبە سیاسییەکانی دیکە”.