سوتاندنی بارەگاکانی پارتی و لەگۆڕنانی خەونی نەوشیروان
سامان هەڵەبجەیی
ساڵێک پێش ئێستا نەوشیروان مستەفا و عەلی باپیر و لاباڵی هێرۆی برایم ئەحمەد بەناوی خۆپیشاندانەوە ئەندام و کادیرانی خۆیان هاندا بۆ لێدان لە دام و دەزگاکانی پارتی و تیکدانی ڕەوشی ئارامی هاوڵاتیان، ئەگەرچی پیلانەکەیان بۆ ئەوە بوو تەواوی هەرێمی کوردستان بکەن بەسوریاو شارە ویرانەکانی، خۆش بەختانە ئەو مەرامەیان بۆنەهاتەدی.
نەوشیروان مستەفا کەهەموو ژیان بە کوشتن و تەوروەشێنی و وێران کردن و تێکدان و ڕوخاندن بەسەر بردووە، نیو هێندە لەخەمی هاوڵاتیانی کوردستان نەبووە، بەهەموو ژیانی بیری لای پیلانگێڕی و ئاشوب نانەوە بووە نەک ئاوەدانکردنەوەو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان، کێ بینیویەتی نەوشیروان مستەفا پۆل پۆتی کوردی دەستی لە ئاوەدانکردنەوە کوردستاندا هەبووبێت، بنکەیەکی تەندروستی، قوتابخانەیەک، نەوشیروان مستەفا بۆ ئەو وڵاتە دروستی کردبێت، هەمیشە خەریکی ویرانکاری و فیتنەگێڕی و ئاژەوانانەوەو داگیرکاری بووە، تەنانەت ئەمڕۆ خۆشی لەخانووی داگیرکراودا دانیشتووە.
نەوشیروان هێندەی ژیانی خۆی بۆکوشتن و لێدان و ڕەشکردنەوەی پارتی و سڕینەوەی حزب و لایەنە نەیارەکانی تەرخانکردووە. بەنیوەی ئەوە بیری لای خەمی کەس نەبووە، بەردەوام خەڵکانێکی لەڕووی فکری لاوازی لە دەورو پشتی خۆیدا سازوئامادەکردووەو بۆ مەرام و مەبەست و پیلانە شکستخواردووەکانی بەکوشتنی داون. پارساڵ نەوشیروان ڕایکردەو ئاگری فیتنەی هەڵگیرساند، بەڵام وەک هەمووجار نەگەیشتە مەرام و پیلانەکەی لەگۆڕنرا.