عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بێده‌نگی ده‌شكێنێت

عومەری سەید عەلی “ڕێکخەری گشتی بزوینەوەی گۆڕان بێدەنگی دەشکێنێت و بە سەرجەم خانە جیاوازەکانی بزوتنەوەکەی ڕادەگەیەنێت کە لە هەربڕیارێک ئەوان دەریدەکەن بێ منەتم”.
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” عومەری سەید عەلی لەکۆبوونەوه‌ی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی و خانه‌ جیاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا ده‌لێت:” ئەوەمن و ئەوەش ئێوە چیتان لەدەست دێت بێمنەت بن لە کردنی ئەگەر تواناتان هەبوو دەرم بکەن و کەسێکی تر بخەنە جێی من.
 
شکاندن و بێدەنگی ڕێکخەرەکەی بزووتنەوەی گۆڕان دوای ڕەخنە بەردەوامەکانی ئەنجوومەنی جڤاتی نیشتمانی و چەند ئەندامێکی باڵای تری ناو بزووتنەوەی گۆڕان دێت، بەتایبەت هەریەکە لە (عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی) کە بەردەوام ڕەخنەیان لە ئەدای ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکەیان هەیە.
 
Back to top button