گۆڕان بۆ یه‌كێتی: ئه‌رێ 16ى ئۆكتۆبه‌ر و 6ى حوزه‌یران كامیان خیانه‌ته؟
تا دێت كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان په‌ره ده‌ستێنێت و كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی گشتی گۆڕان له لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت” خه‌ڵكى ده‌زانن 16ى ئۆكتۆبه‌ر و 6ى حوزه‌یران كامیان خیانه‌ته”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی گۆڕان ئه‌وه‌شی به‌میدیاكانی راگه‌یاندووه”بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هیچ خیانه‌تێكى نه‌كردووه و مێژوویه‌كى جوانى هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگى دزراوى خه‌ڵكه‌وه یه‌كێتی ئێمه به خیانه‌ت بزانێت، بێگومان قبوڵمانه چونكه كارمان بۆ ده‌نگه دزراوه‌كان كردووه،ئەوەشی خستە روو، کە گێرانه‌وه‌ى ده‌نگى دزراوى خه‌ڵك خیانه‌ت نییه، بۆیه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ى خیانه‌ته تۆمەتە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی ئاشكراشی كردووه”هیچ كات بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، خیانه‌تى نیشتمانى نه‌كردووه، خه‌ڵكى بۆخۆى باش ده‌زانێ كێ خیانه‌تى كردووه و كێ خیانه‌تى نه‌كردووه، بۆیه باشتره كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و خیانه‌ته بداته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانى، به‌هۆى گێڕانه‌وه‌ى ده‌نگى دزراوى خه‌ڵكه‌وه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به حزبێكى خیانه‌تكار ده‌زانێت، بێگومان خه‌ڵكى ده‌زانێت، 16ى ئۆكتۆبه‌ر و 6ى حوزه‌یران كامیان خیانه‌ته.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاش بریاردانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت كه له‌لایان په‌رله‌مانی عێراق به به‌شداری ” یه‌كگرتوو و گۆڕان و كۆمه‌ڵ” ئه‌نجامدرا به خیانه‌ت پێناسه ده‌كات و میدیایی فه‌رمی ئه‌م حزبه، ده‌سته‌واژه‌ى خیانه‌تى 6ى حوزه‌یران ئاڕاسته‌ى هه‌ر سێ لایه‌نه به‌شداربووه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کرد و “به‌خیانه‌تكار” وه‌سفی کردوون.