یه‌كێتی رێگره له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/puk.jpg)
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتمانی بریاری دابوو دوای هه‌ڵبژاردن پرۆژه یاساكه تێپه‌رێنرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا یه‌كێتی هه‌وڵی په‌كخستنی پرۆژه یاساكه ده‌دات، كه به‌نایاسایی كادیر و لایانگرانی ئه‌م حزبه مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌لێت، ناتوانین پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” بەهۆی ئەوەی لە دەرکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینیدا، مووچەی خانەنشینیی بەشێکی زۆر لە کادیرانی یەکێتی دەبڕدرێت، ئەو حزبە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەک خستووە و ڕێگە نادات یاساکە دەربکرێت”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر چەندان جار، بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر پڕۆژە یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی لە پەرلەمانی کوردستان دەربکرێت، ئەوا پاشەکەوتی مووچە بە تەواوی کۆتایی دێت و ملیارەها دینار بۆ خەزێنەی گشتیی حکوومەت دەگەڕێتەوە”.
له‌و باره‌یه‌وه محموود سه‌نگاوی هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”دەرکردنی ئەو یاسایە گەورەترین مەترسییە بۆ یەکێتی، چونکە مووچەی هەزاران کادیری یەکێتی لەسەر لیستی خانەنشینییە و بە بڕینی مووچەی خانەنشینانی نایاسایی، مووچەی هەزاران کادیری یەکێتی دەبڕێت.