په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا: سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا پێشوتر تێبینیان له‌باره‌ی رۆڵ و پێ”ه‌ی سوپای پاسداران خستۆته روو, ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پلانی دانانی سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ڕاگرتنی هه‌موو گفتوگۆكانی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان كه له ساڵی 2012ـه‌وه، پچڕاوه.
ئێزگه‌ی “ڕادێۆی سبه‌ی”ی كه به‌زمانی فارسی په‌خش ده‌رێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڵاوی كرده‌وه، كه په‌رله‌مانی كه‌نه‌دی به ڕه‌زامه‌ندی 248 ئه‌ندامی، ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێك دا، به‌پێی بڕیاره‌كه، سوپای پاسدارانی ئێران، خرایه لیستی تیرۆره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه په‌رله‌مان داوای له حكوومه‌ت كردووه، به‌په‌له بڕیاره‌كه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه: “ته‌نها 45 په‌رله‌مانتار دژ به بڕیاره‌كه بوون”.
بڕیاره كه‌نه‌دییه‌كه، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار كارنت كنیس، له‌سه‌ر ڕه‌وتی پارێزگاران له‌په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرا، ئیدانه‌ی به‌رده‌وامی دانی پشتیوانیی ڕژێمی ئێران بۆ تیرۆر له‌جیهان، ده‌كات.
هه‌روه‌ها داوای كرد، له فشارخستنه سه‌ر تاران بۆ ئازادكردنی ئه‌و گیراوانه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی كه‌نه‌دا- ئێران یان مافی په‌نابه‌ریی كه‌نه‌دایان هه‌یه، به‌رده‌وام ببن، له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی گفتوگۆكانی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، یه‌كه‌م كه‌س بووه له به‌ری لیبراله‌كان، له‌به‌رژه‌وه‌ندی پلانه‌كه هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ.