نێچیرڤان بارزانی: ئێستا نامانەوێت ببینە بەشێك لەهیچ هاوپەیمانییەك، بەبێ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان هەبێت لەسەر كارنامەی ئەو هاوپەیمانیانە

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون و لیستی فه‌تح هاوپه‌یمانێتیان راگه‌یاند بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق, نێچیرڤان بارزانی ده‌لێت:” عێراق پێویستی به‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی فراوانترو به‌هێزتر هه‌یه‌ له‌ هاوپه‌یمانی دوو لیست ویان قه‌واره‌.
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان, رایگەیاند بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت كێشەكانی چارەسەر بكات و حكومەتی داهاتووش بتوانێت دەستوور جێبەجێبكات و هەموو پێكهاتەكان خۆیان بەهاوبەشی بەڕێوەبردنی عێراق ببینن ، دەبێ لایەن و لیستە براوەكانی هەڵبژاردن هاوپەیمانییەكی فراوان و بەهێز دروستبكەن .
هەروەها سەبارەت بە دروستبوونی هاوپەیمانی نێوان لیستی سائیرون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر و لیستی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری ، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند ئەوە هەنگاوێكی “ئەرێنییە ،بەڵام ئەو بارودۆخە تەنیا بەهاوپەیمانیكردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت ، دەبێ هاوپەیمانییەكی فراوان و گشتگیر دروستبكرێت”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێت: هەموو لێكنزیكبوونەوەیەكی لایەن و لیستەكانی عێراق لەوكاتەدا هەنگاوێكی ئەرێنییە ، بەڵام ئەو بارودۆخە تەنیا بەهاوپەیمانیكردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت ، دەبێ هاوپەیمانییەكی فراوان و گشتگیر دروستبكرێت ، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەكانی عێراق بدۆزرێتەوە و، هەموو پێكهاتەكانی عێراق خۆیان بە هاوبەشی بەڕێوەبردنی عێراق بزانن ، هەروەها مافی هەمووان بەپێی دەستوور پارێزراوبێت . دەبێ هاووڵاتیانی عێراق بگەنە ئەو مافە مەدەنی و سیاسی و خزمەتگوزاریانەی كە لە دەستووری عێراقدا بۆیان دیاریكراون، ئەوەش بەدروستبوونی هاوپەیمانییەكی فراوان و بەهێز بەدیدێت .

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ده‌لێت:” ئەو هاوبەشییەی ئێستا لە هەڵوێستەكاندا لەنێوان پارتی و یەكێتیدا دروستبووەتەوە گرنگە ، بەڵام هەروەك پێشتریش گوتوومانە دەبێ لیستە براوەكان لە هەرێمی كوردستان پێكەوە دابنیشین و كارنامەیەكی هاوبەشمان هەبێت بۆ دانوستاندن لەسەر بنەمای مافەكانمان لەدەستووری عێراقدا لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا . ئێمە ئێستا نامانەوێت ببینە بەشێك لەهیچ هاوپەیمانییەك ، بەبێ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان هەبێت لەسەر كارنامەی ئەو هاوپەیمانیانە بۆ بەشداریكردنی لیستەكانی دیكە و پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان و بەتایبەتیش مافەكانی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان هەروەك لە دەستووری عێراقدا هاتوون . چونكە لەو هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسییەكانی هەموو لیستەكان زۆر نییە كە بتوانن وەك لیستی زۆرینە تەماشابكرێن ، لەبەرئەوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی بەهێز هەبێت دەبێ خاوەن زۆرینەیەكی بەرچاوبێت لە پەرلەماندا .

Back to top button