یەكێكی تر لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتی باری تەندروستی ناجێگیرەو لەژێر چاودێریدایە

یەكێكی تر ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باری تەندروستی تێكدەچێت و بەووتەی خانەوادەكەی لەئێستادا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.
 
خانەوادەی عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنن كە باری تەندروستی تێكچووەو لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
 
لاوك میرزا برازای عەبدولڕەزاق فەیلی رایگەیاند:”باری تەندروستی عەبدولڕاەزاق فەیلی مامم ناجێگیرەو لە شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە”.
 
عەبدولڕەزاق فەیلی یەكێكە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دوا پۆستیشی لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیە.
هه‌ربه‌ پێی زانیارییه‌كانی باری ته‌ندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان بایزیش تێكچووه‌ و ناتوانن به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان بكه‌ن .
Back to top button