بەشداری كردنی سوپای عێراق مەرجدارە لەمووسڵ نەك توركیا
خواكوڕك
بەشداری كردنی هێزەكان لەشەڕی مووسڵ بۆتە كێشەی بەردەم رزگار كردنی مووسڵ بەڵام چاودێرانی سیاسی و رۆژهەڵاتناسە سیاسیەكان پێیان وایە دووجار باس لە رزگار كردنی مووسڵ كراوە، جاریك لە ئەنقەرە جارێكیش لە هەولێر، ئەو دووناوەندە بریار دەدەن كە چۆن مووسڵ رزگار دەكرێت، سەردانەكەی بارزانیش كۆتایی بە نیگەرانیەكانی بەغدا هێناوە و ئەوەشی كە هەیە جگە لە هەڵمەتێكی راگەیاندنی ئێرانی هیچ تر نیە.
هەر لەو بارەیەوە نیاز حاجی چاودێری سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەو بارەیەوە دەلێت، بەشداری کردنی هێزە عێراقیەکان بۆ شەری ناو موصڵ زۆر بەهەستیاریەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت ، دەبێ پێکهاتە و جۆری ئەو هێزە عێراقیانە رون و ئاشکرابن .
هەروەه ئەو چاودێرەی دەلێت، لەکۆی (۷) دەروازە بۆ چونە ناو موصڵ ، شەش دەروازەیان لە ژێر دەستی پێشمەرگە دایە ، تەنها یەک دەروازە لە ژێر دەسی سوپای عێراقە ، بنکەی سەربازی گەیارە هێزەکانی ئەمریکای لێیە ، ئەو بنکەیە دەبێتە خاڵی کۆنترۆلکردنی هێزەبەشداربوەکانی سوپای عێراق.
لەو باریەوە چاودێر سیاسی عەرەبی سوونە محمەد كازم دەلێت، ئەوە كە دەبینرێت بەشداری هێزەكانی عێراق مەرج دارە نەك بەشداری سوپای توركیا، چونكە سوپای توركیا دیاری كراوە و دەبینرێت بەڵام سوپای عێراق تێكەڵاویەكی ئێرانی و شیعەیە بۆیە مەرجدارە و دەلێت لەو چاورچێوەیەدا ناوەندی بریار دەر لەسەر رزگار كردنی مووسڵ ئەوەندەی هەولێر و ئەنقەرەیە ئەوەندە بەغدا نیە، ئەو هەڵمەتە میدیایەش كە دەكرێت زیاتر لە هەڵمەتی میدیای ئێران دەچێت نەك عێراقیەكان.