كاربۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی مالیكی و سه‌در ئه‌كرێت
وێبسایتی “الغد پرێس” بڵاویكرده‌وه، نووری مالیكی داوای له عامری كردووه، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له نێوان سائیروونی سه‌در و فه‌تحی عامری، ده‌ست به گفتوگۆ بكات.
هاوكات له‌و ئێواره‌خوانه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی ئاشته‌وایی نێوان مالیكی و موقته‌دا سه‌دریش كراوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی “الغد پرێس” كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی رایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت عامری، بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی مالیكی و سه‌در، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌ش بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، موقته‌دا سه‌در، به عامری راگه‌یاندووه، كه شایسته‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه، هیچ نیگه‌رانییه‌كیشی له بوونی قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له ریزی هاوپه‌یمانی فه‌تحدا نییه.
رۆژی سێشه‌ممه، 12ی حوزه‌یرانی2018، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له نێوان سائیرونی سه‌در و فه‌تحی عامری راگه‌یه‌ندرا، مه‌به‌ستیش لێی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراقه، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق .