رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط: جموجۆڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی به نهێنی به‌ڕێوه ده‌چن
رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” له راپۆرتێكدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت:” قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی هێزه شیعییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه .
رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” له راپۆرته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” ناوه‌نده سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی تاووتوێكردنی ده‌رهاویشته‌كانی سووتانی كۆگاكانی سندووقی ده‌نگدانن له كه‌رتی ره‌سافه‌ی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی ده‌ستی به جموجۆڵه‌كانی خۆی كردووه و سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ی عێراقی كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنێت و بیكاته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناوپه‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێكبهێنێت.
رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” نوسیویه‌تی “سوله‌یمانی له ئێواره‌خوانێكدا دوێنێ 12ی حوزه‌یران، چاوی به مالیكی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تحی هادی عامری و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و باڵیۆزی ئێران كه‌وتووه له به‌غدا.
هه‌ره‌ها ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت:” له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی هیچ یه‌كێك له سێ هاوپه‌یمانێتییه شیعییه‌كه‌ی دیكه به‌شدارنه‌بوون، كه سائیرونی سه‌در، نه‌سڕی عه‌بادی و ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیمن.
له كۆتایی دا ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسط نوسیویه‌تی ” جموجۆڵه‌كانی سوله‌یمانی له عێراق، له ره‌وشێكی “زۆر نهێنی” به‌ڕێوه‌ده‌چن و سه‌رچاوه‌كانیش روونیان كردووه‌ته‌وه، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كان، پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانه، سه‌رچاوه‌كه پێشی وایه، ره‌نگه ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، بچێته به‌ره‌ی “كوتله ئێرانییه‌كه‌وه”، كه پاڵپشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن، بۆ ویلایه‌تی دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران”.