مالیكی داوای هاوكاری له‌ هادی عامری ده‌كات تا نێوه‌ندگیریان بۆبكات له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، له‌ دوایین ئێواره‌خوان و بانگهێشتكردنی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، باس له‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان مالیكی و سه‌در كراوه‌.

وێبسایتی “الغد پرێس” بڵاویكرده‌وه‌، نووری مالیكی داوای له‌ عامری كردووه‌، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌ نێوان سائیروونی سه‌در و فه‌تحی عامری، ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكات.

هاوكات له‌و ئێواره‌خوانه‌دا، گفتوگۆ له‌ باره‌ی ئاشته‌وایی نێوان مالیكی و موقته‌دا سه‌دریش كراوه‌,كه‌ داوا كراوه‌ نێوه‌ندگیری نێولن سه‌در و مالیكی بكات

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته‌ عێراقییه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی رایگه‌یاندووه‌، پێشبینی ده‌كرێت عامری، بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی مالیكی و سه‌در، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌ش بكات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رتی ره‌وتی سه‌در، به‌ عامری راگه‌یاندووه‌، كه‌ شایسته‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، هیچ نیگه‌رانییه‌كیشی له‌ بوونی قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له‌ ریزی هاوپه‌یمانی فه‌تحدا نییه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌، 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌ نێوان سائیروونی سه‌در و فه‌تحی عامری راگه‌یه‌ندرا، مه‌به‌ستیش لێی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.

Back to top button