تره‌مپ: تاران بوێریه‌كه‌ی جارانی نه‌ماوه

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای ده‌رچوونی واشنتۆن له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێران ده‌ستی به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا و یه‌مه‌ن، كردووه. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه “تاران “بوێرییه‌كه‌ی جارانی نه‌ماوه”.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (فۆكس نیوز) ڕای گه‌یاند: “پێموایه ئێران گۆڕاوه، چونكه ئێستا ئێرانییه‌كان ڕوویان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست نییه، ئه‌وه‌تا ده‌ستیان به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له یه‌مه‌ن و سووریا، كرد و ئه‌مه‌ش كارێكی جیاوازه به‌ته‌واوه‌تی”.
تره‌مپ، جه‌ختی كرده‌وه، كه ئێران، ئه‌و ئێرانه‌ی پێش 3 بۆ 4 مانگی ڕابردوو نییه، گوتیشی: “ئه‌وكات زیاتر بوێر بوو”.
له 8ی ئایاری ڕابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه و ئێران ڕاگه‌یاند، كه له ساڵی 2015 واژۆ كرابوو.
هه‌ر ئه‌وكات، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو سزاكانی سه‌ر ئێرانی ڕاگه‌یاند، كه له پێش ڕێككه‌وتنه‌كه به‌سه‌ر تاران سه‌پێندرابوو، سزاكان ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكا، ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پشتیوانیی سه‌ربازی و دارایی پێشكه‌ش به ڕژێمی سووریا و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات، پێیشیوایه، به‌و پشتیوانییه‌ی سه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تێك ده‌دات.