به‌رپرسێكی باڵا‌و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد
دوای كۆچی عادڵ موراد یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی ئهمڕكهسایهتیهكی دیكه‌ی سیاسی و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه كه‌مێك پێش ئێستا عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان دوای سێ ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی له ساڵی 1945 له به‌غدا له‌دایك بووه و یه‌كێك بووه له هاوڕێ نزیك و دێرینه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی و دوا پۆستی له‌نێو ئه‌و حزبه بریتی بوو له به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.