میدیای ئه‌مریكا: كیم تره‌مپی كرده فلیم
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵدتره‌مپ و كیم جون ئون,كۆبوونه‌وه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا, دوای تێپه‌ڕبینی رۆژێك به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا، بڵاویانكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان (كیم) و (تره‌مپ)دا، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، سه‌رۆكی ئه‌مریكای فریوداوه.
رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی (كیم) و (تره‌مپ) به تابڵۆیه‌كی جوان نه‌ده‌چوو.
رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌و ده‌زگایه نووسیویه‌تی: “ئه‌و تابڵۆ جوانه، (كیم) پێویستی پێی بوو بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی خۆی به‌هێز بكات. (تره‌مپ)یش له پێناو متمانه‌كردن به خۆی به‌كاری هێنا”.
نووسه‌رێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌كه، پێی وایه “ده‌قی رێككه‌وتنی نێوان (كیم) و (تره‌مپ) هیچ دهستبهردارییهكی ئه‌وتۆی تێدا نییه بۆ خاڵیكردنی نیمچه دوورگه‌ی كۆریای باكوور له چه‌كی ناووكی”.
ئه‌وه‌شی وتووه: “رێككه‌وتنه‌كه‌ی (كیم) و (تره‌مپ) مانای به‌رده‌وامیدانه به دانووستانه‌كان له پێناو دانووستانی زیاتر”.
هه‌روه‌ها (ئیڤید ئێكس) له رۆژنامه‌ی (The Daily Best) نووسیویه‌تی: “رێككه‌وتنی سنگاپووره هیچ پابه‌ندییه‌ك ناخاته ئه‌ستۆی (كیم جونگ ئون) بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی ته‌واوه‌تی له چه‌كی ناووكی” و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه (كیم) “له سه‌رووی زیره‌كی (تره‌مپ)ه‌وه‌یه”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه‌شكردووه، “ئه‌گه‌رچی (كیم) ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه ناووكییه‌كانی له‌ناوبرد، به‌ڵام ده‌توانێت له هه‌ر كاتێكدا بیه‌وێت په‌ره به چه‌كی ناووكی بدات”.
له رۆژنامه‌ی (The New York Times)، (نیكوڵاس كریستۆڤ)، وتارێكی نووسیوه، تێیدا باس له‌وه كراوه، (تره‌مپ) سازشی زۆری بۆ (كیم) كردووه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا (كیم) شتێكی ئه‌وتۆی نه‌داوه به ده‌سته‌وه. گرنگترین سازشی (تره‌مپ)یش ئه‌وه‌یه كه مانۆڕ و مه‌شقه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور راگرتووه”.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌و رێككه‌وتنه‌ی “دانی ناوه به كۆریای باكوور وه‌ك هێزێكی هاوتای ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ری ئه‌منی داوه‌تێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (كیم) به ساده‌یی رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی پابه‌ند ده‌بێت به داماڵینی چه‌ك له نیمچه دوورگه‌ی كۆریادا، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكه كۆریای باكوور له (1992)ه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات”.
(كریستۆڤ)، ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، “به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی (كیم) و (تره‌مپ) خاڵییه له هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆگرامی پلۆتۆنیۆم و یۆرانیۆمی كۆریای باكوور، هیچ باسێكی له باره‌ی له‌ناوبردنی مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كان تێدا نییه، هیچ باسێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی پشكێنه‌ران نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت به‌ڵێنێكی راشكاویش سه‌باره‌ت به راگرتنی تاقیكردنه‌وه ناووكییه‌كان نه‌دراوه”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتووه، كه (كیم)، سه‌رۆكی ئه‌مریكا (دۆناڵد تره‌مپ)ی له گۆشه‌یه‌كدا قه‌تیسكردووه و حه‌شری پێكردووه، مه‌ترسییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه (تره‌مپ) د‌رك به‌و راستییه ناكات”.
سه‌رچاوه: رووسیالیه‌وم