عبدولره‌زاق فه‌یلی كۆچی دوای كرد
عه‌بدولڕه‌زاق عەزیز میرزا ناسراو بە عەبدولڕەزاق فەیلی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ “خواكوڕك” هه‌واڵی خراپی باری ته‌ندروستی (عبدالره‌زاق فه‌یلی ) یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه كه ناوبراو باری ته‌ندروستی ناجێگرو له ژێرچاودێری ووردی پزیشكیدا بوو .
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی كۆچی دوای (عبدالره‌زاق فه‌یلی ) له میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه و وابڕیاره سبه‌ینێ پێنجشەممە 14-6-2018،9 كاتژمێر 9ی به‌یانی ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی علی به‌ڕێده‌كرێت بۆ گردی سه‌لیم به‌گ له شاری سلێمانی و له‌وێدا به‌خاك ده‌سپێردرێت .
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لە ساڵی 1945 لە بەغدا لەدایکبووە و خاوەنی سێ کچە، جگەلەوەی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی بووە، پێشتر وەزیری پەیوەندی و هاوکاری بووە.
هەروەها لە مەکتەبی رێکخستن، ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبەکەی و پاشان بووەتە لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی.