بۆچي ئه‌مجاره باره‌گاكانى پارتى سه‌لامه‌ت بوون!
سۆران عه‌زيز
هه‌ميشه بروام به‌وه‌يه كه هه‌ر خۆپيشاندانێك و نارهزاييهك دواجار هێزي سياسي لهپشتييهوهيه، ئه‌وه‌ي لهكوردستانيش كراوه هه‌ميشه هێزي سياسي دينهمۆي هه‌ر خۆپيشاندانێك بوون، ئه‌وه‌ش دياره كه هێزي سياسي بۆ ئامانج و بهرژوهنندى و ده‌سكه‌وت ئه‌م خۆپيشاندانانه وهرێي ده‌خا. ئه‌مه له‌زۆر وڵات ، به‌تايبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى سه‌قامگيري سياسي و سياديان هه‌يه، به‌ياسا رێكخراوه، ئه‌م مافه دراوه به‌هه‌ر هێزێكى سياسي، به‌تايبه‌ت ئۆپزسيۆن. به‌ڵام كه سه‌يري پێك هاته و باري سياسي و جوگرافي وڵاتێكى وه‌ك كوردستان ده‌كه‌ي، ئه‌وه‌ت بۆ ماعلووم ده‌بێ كه ئه‌م جموجوڵانه زۆرجار ده‌بنه هۆي ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى و ده‌بنه به‌شێك لهناسهقامگيري نيشتيمانى. كه دورتريش له كوردستان ده‌روانى له‌م ناوچه‌يه كه تا ئێستا وڵاتيكى سه‌ربه‌خۆ و سهقامگيريش نييه، ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه نابێ هێزي نيشتيمانى هه‌رگيز بير له ناسهقامگيري وڵاته‌كه بكاته‌وه، به‌ڵام كه له‌و روانگه‌شه‌وه له يهكيتى و گۆران ده‌روانى هه‌ميشه دوو هێزن به‌رژه‌وه‌نديان له‌سه‌ر ناسهقاميري وڵات و ناسهقامگري ده‌روونى و ئابووري خهڵكدايه.
كێشه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا و هێزێكى وه‌ك گۆران هه‌ميشه هه‌ر ئه‌وه‌يه، كه به‌رژه‌وه‌نديان ته‌نها له تێكدان و ناسهقامگيري وڵات‌دا بينيوه‌ته‌وه، تێروانين و ستراتيژي حيزبيشيان له‌م روانگه‌وه رێك خستووه، بۆيه‌شه بهدرووست بوونى هێزێكى وه‌ك گۆران هه‌ميشه كوردستان لهناوهخۆيدا ناسهقامگيربووه، هاوكات بۆته يهئسێكى زۆريش بۆ هاوڵاتى و دانيشتوانى هه‌رێم.
ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى گۆران و هێزى ده‌ست رۆشتووى يهكێتيشدا ده‌بينى بريتييه له‌و په‌خشكردنه به‌رده‌وامه‌ى نائومێدى و نارامي ده‌روونييه له‌ناو جه‌ماوه‌ري كوردستان و سلێمانى به‌تايبه‌تى.
هه‌ر ئه‌مه‌شه كه بهعهقڵانى تهماشايي هێزيكى سياسي نيشتيمانى ده‌كه‌ى هه‌رگيز چاوه‌رێي ئه‌وه ناكه‌ى خۆپيشاندان و ناره‌زايه‌تى بگه‌يه‌ننه حه‌جمى كاره‌سات و دارووخانى رۆحى ئينسانى كورد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو هێزه نه ستراتيژي نيشتيمانيان هه‌يه و نه توانايي دهربازبوونيان له ژێردهستهيي وڵاتانى ئيقليمى هه‌يه، بۆيه هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵێ عه‌قڵي بچووكى به‌رژه‌وه‌ندى حيزبي و ناوچهييهوه له‌مه‌سه‌له‌كان ده‌روانن و هه‌ميش به‌هۆي ئه‌وه‌ى قودره‌تى خۆدهربازبوونيان لهسێبهري وڵاتانى ئيقليميان نه‌بووه و نييه، ده‌بينى دۆخى وڵاتيان گه‌لێ قورس و سه‌خت كردووه.
ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌كانى رابردوو به‌ناوى خۆپيشاندانهوه پارتى له‌ناوچه‌ى ژێر نفسي ئه‌م دوو هێزه‌وه كراپه ئامانج و باره‌گاكانى سوتێنران، بريتي نه‌بوو لهرقي سروشتى خه‌ڵك له‌هێزێكى نيشتيمانى وه‌ك ئه‌وان تهپڵيان بۆ دهكوتي، گوايه خه‌لك وه‌ك نارهزايي دژي گه‌نده‌ڵي و ناعه‌داله‌تى پارتيان كردۆته ئامانج، به‌ڵكو بريتيبوو له توورهيي و نائمێدي دوو هيزي سياسي دۆراو له‌به‌رامبه‌ر حيزبێكى سياسي كه ته‌واو ستراتيژانه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كا.
ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره روويدا ديسان عهقڵمهندى ئه‌م دوو هێزه نه‌بوو كه باره‌گاكانى پارتي به‌سه‌لامه‌تى مانه‌وه، به‌ڵكو بريتي بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێران و فشار خستنه سه‌ريان تا جورئه‌تى كارێكى وانه‌كه‌ن.