ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌درێت.

لێژنەی بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە، وەزارەتی ئەوقافیش داوا لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات ھەر کەسێک مانگی بینی، لیژنەی باڵا بینینی مانگ ئاگادار بکاتەوە.”

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی حوزەیران لە کاتژمێر7ی ئێوارە لێژنەی بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.

ھەروەھا وەزارەتی ئەوقاف داوای لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کردووە ھەر کەسێک مانگی بینی، لیژنەی باڵا بینینی مانگ ئاگادار بکاتەوە.

ھاوکات لێژنەی بینینی مانگ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بانگھێشت دەکات بۆ ئەوەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رابگەێنێ.

فەلەکناسانی وڵاتی سعودیەش پێیان وایە مانگی رەمەزان 29 رۆژەو سبەی ھەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

Back to top button