نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌.

دوای جێگیربوونی بۆ ماوەیەك، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جوڵەی كردووەو بەرز بۆتەوە و گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی باش له‌ چاو رۆژانی تر.”

بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی ئەمریكی و بەرز بوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بوونەوەی تۆمار كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (76.74) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (66.64) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button