پۆلیسی گرتن و گواستنهوهی ههولێر راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه.
پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر له بارهی سهردانیكردنی زیندانیان رایدەگەیەنێت.” كه سەردانیكردنی هاوڵاتیان بۆ لای زیندانیان تەنها لە رۆژانی دووەمو سێیەمی چەژندا دەبێت و بەهیچ شیوەیەك لەیەكەم رۆژی چەژندا سەردان نیە.”
لە ڕاگەیەنراویكدا كە كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێیدا هاتووه.” كهوت مقدم (خسرۆ غازی) بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر رایگەیاندوە” ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە كەوا رۆژی یەكەمی جەژن سەردان نیە بەهیچ شێوەیەك بۆ هیچ كەسێك، بەڵام ڕۆژی دووەمی جەژن ئاساییە و تایبەتە بە ئافرەتان، هەروەها رۆژی سێهەمی جەژن تایبەتە بە پیاوان ”
بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە” كاتەكانی سەردان لە هەردوو رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن لە كاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ (۱۲)ی نیوەرۆیە”