خواردنەوەی شیر دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش بزانن چۆن.؟

خواردنەوەی شیر كە مادەی نیتریت و كالیسیۆم و ڤیتامین دی تێدایە، یارمەتیدەرێكی باشه‌ بۆ گەشەی مرۆڤ.”

هه‌روه‌ها شیر یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دابەزاندی كێشی لەش، بە پێی توێژینەوەیەك كە لە وڵاتی ئیسرائیل ئەنجام دراوە، لە سەر چەند كەسێك كە كێشەی قەڵەویان هەبوو تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٥ ساڵان بوو، لە ئەنجامی توێژینەوەكەدا ئەوە دەركەوت كە ئەو كەسانەی كە ڕۆژانە 2 كوپ شیر دەخۆن كێشی زیاتر دادەبەزێنن لە ماوەی دووساڵدا بە بەراورد بەو كەسانەی كە شیر كەمتر دەخۆن یان هەر نایخۆن.”

توێژەرەوەكان بۆ ڕێنمایی كردن ئاماژە بەوە دەكەن، كە خواردنەوەی شیر بە شێوەیەكی ئاسایی و ئەو خواردنانەی ماددەی نیتریتیان تێدایە لە گەڵ وەرزشی ڕۆژانە یارمەتی تەندروستی و دابه‌زین و یه‌كسانی كێشی لەشت دەدات تا بە شێوەیەكی تەندروست بمێنێتەوە.

 

س: bodyandsoul

Back to top button