زیانه مه‌ترسیداره‌كانی گۆشتی سور بۆ دڵ چیه تا ئێستا زانیوته.؟
دكتۆر (ستانلی هیزین) مامۆستایه له زانكۆی كلیڤلاند له‌گه‌ل تیمی زانایان له نەخۆشخانەی زانكۆی كلیڤلاندله مانگی 4 ی 2013 ئه‌نجامێكی ترسناكی دۆزییه‌وه له سه‌ر خواردنی گۆشتی سوور، به تایبه‌تی له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه، ئه‌م ئه‌نجامانه ده‌ریخست كه گۆشتی سور ده‌بێته هۆی ڕووخانی خانه‌كانی دڵ هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی مردن، به شێوازێك نه‌ناسراو.”
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی كولیسترۆڵ یان چه‌وری، چونکە مادده‌یه‌كی تێدایە ناسراوه به ( بالكارنتین )، کە به‌كتریای ریخوڵه‌كان ده‌یگوازێته‌وه له ناو جگه‌ردا بۆیه ده‌بێته مادده‌یه‌كی كیمیایی ناسراو به ( TMAO )، ئه‌م مادده‌یه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ملوله‌كانی خوێن ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توشبوونی ئه‌و كه‌سه به نه‌خۆشی دڵ و مردنی .
وادیاره كه خواردنی گۆشتی سور ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌كتریا ( L- carnitine ) كه به‌كاردێت بۆ وزه ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی سه‌وزه ده‌خۆن ئه‌م جۆره به‌كتریایه كه‌مه تیایاندا، ئه‌وانه‌ی (كارنتین ) به كارده‌هێنن بۆ وزه ده‌بێته مادده‌ی ( TMAO ) كه به‌شدار ده‌بێت له توشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
(فیكتۆریا تایلۆر) كه شاره‌زایی هه‌یه له خواردن و خۆراك له ده‌زگای ( به‌ریتانیا بۆ دڵ ) ده‌ڵێت “ده‌بێت خواردنی گۆشتی سوور كه‌م بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ها پرۆتین له خۆراكه‌كانی تر وه‌ربگرن ، وه‌ك ماسی و مریشك و وشكه و هێلكه و چه‌ره‌سات”.
هه‌روه‌ها دكتۆر (محمد نصر ) دكتۆری هه‌ناوی و دڵ ده‌ڵێت “گه‌وره‌ترین كێشه تووشی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه توشی نه‌خۆشی دڵ بووه بە تایبەتی لە( جه‌ژنی قورباندا) چونكه زۆر گۆشت ده‌خۆن كه برێكی زۆر چه‌وری و سوێری تێدایه، هه‌ر بۆیه كۆلیسترۆڵ به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ورییه‌كی زۆر له سه‌ر ملوله‌كانی خوێن.
سه‌رچاوه: Halth 2 care
ده‌زگای ( بریتانیا بۆ دڵ ) زانكۆی كلیڤلاند