ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین یاری مۆندیالی 2018 به‌ڕێوده‌چێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین یاری مۆندیال له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی رووسیایی میواندار و سعودیه‌ ئه‌نجامده‌درێت و مۆندیالی 2018 ده‌ستپێده‌كات.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی6ی2018، یارییەکانی مۆندیالی 2018ی روسیا بە بەشداری 32 هەڵبژاردە کە بەسەر 8 گروپدا دابەشکراون ، لە وڵاتی روسیا دەستپێدەکات و  یاری کردنەوەی مۆندیالیش لە نێوان روسیای میواندار و هەڵبژاردەی سعودیە لەکاتژمێر(6:00) لە یاریگای(ئۆڵۆمپییسکی کۆمپلیکس لۆزنکی) دەبێت و ئەم یاریگایە 80 هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت و لە شاری مۆسکۆی پایتەختە، کە یارییەکە لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەمی مۆندیالی 2018ی روسیایە.

لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی جیهان فیفا، ناوبژیوانی ئەرجەنتینی نیستۆر پیتانای وەکو ناوبژیوانی ناوەڕاست و ئیمەرسۆن ئەگۆستۆ دی کارڤایۆی بەرازیلی و جوان پابلۆ بیلاتی ئەرجەنتینی وەکو یاریدەدر لە لاکان و  ساندرۆ ریکی بەرازیلی وەکو ناوبژیوانی  چوارەم بۆ یاریەکە داناوەو ، ئەمە جگە لەناوبژیوانانی ڤیدیۆیی.

کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری کە مافی گواستنەوەی یاریەکەی هەیە ، سێ کۆمێنتاری بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دەستنیشانکردووە کە بریتین لە ( رەئوف بن خەلێف،ئەحمەد تەیب، خەلیل بلوشی).

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەکە پیتزی راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە رایگەیاند ” هەست بە حەماسێکی گەورە دەکەم لە یەکەم یاری خۆماندا لە مۆندیال ، چونکە روداوێکی گەورە دەبێت و ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی خەڵکی سعودیە دڵخۆش  و سەربەرز بکەین.

پێشبینی دەکرێت هەردوو هەڵبژاردە بەمشێوەیە یاری بکەن:
پێکهاتەی سعودیە:-
گۆڵپارێز:عەبدووڵا مەعیوف
بەرگری:محەمەد بریک، ئوسامە هوساوی، عومەر هوساوی،یاسر ئەلشهرانی.
ناوەند:سەلمان فەرەج، عەبدوڵا عەتیف، تەیسیر جاسم،سالم ئەلدوسری، یەحیا شەهری.
هێرشبەر: محەمەد سەهلاوی

>>>>>>>>>>>>

پێکهاتەی روسیا:-
گۆڵپارێز: ئیگۆر ئەکنیفیڤ
بەرگری”کۆدریاشۆڤ،ئیگناشیڤچ،کوتیپۆڤ،ماریۆ فێرناندێز.
ناوەند:رۆمان زۆبنین، گۆلۆڤین،ئەلان زگۆیڤ، سامیدۆڤ، میرانچۆک.
هێرشبەر:سمۆلۆڤ.

Back to top button