گه‌ر ئه‌م ئازار و نه‌خۆشیانه‌ت هه‌یه سركه‌ی سێ‌و بخۆ.
سركه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، بهكاردههێنرێرێت بۆ هێوركردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی، وه‌ك ( تا -میزهچركه- ئازار ).”
سركه بۆ زۆر نه‌خۆشی و ئازار به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك ئازاری:-
1.ئازاری پشت: حه‌وزێك پڕبكه له ئاو، پاشان 2 كوپ سركه‌ی سێوی تێبكه و خۆتی تێدا بشۆ بۆ ماوه‌ی 20 خولهك، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پشت و خاو بونه‌وه‌ی توندی ماسولكه‌كان .
2.ئازاری سه‌ر: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه له ئاوی گه‌رم و سركه، نیوه‌ی ئاو بێت نیوه‌ی سركه‌كه بێت به‌پارچه‌یه‌ك بیده له‌شوێنی ئازاره‌كه.
3.گرژی ماسولكه‌كانی قاچ: بهسركه شوێنی ئازاره‌كه ته‌ڕبكه و په‌ستانی بخه سه‌ر، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه ،هه‌روه‌ها پرژاندنی كه‌مێك لهسركهی سێ‌و ده‌توانیت به‌كاربهێنیت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه.
4.قوڕگه ئێشه : شۆردنی گه‌رو وه‌ك غهڕغهڕهكردن به‌م خواردنه‌وه‌یه، كه پێكهاتبێت له 1 كه‌وچكی چا لهسركهی سێ‌و و (250ملم) ئاو.
5.هه‌نگ پێوه‌دان یان هه‌ر مێروویه‌كی تر: سركهكهو هاڕاوی گه‌نمه شامی ده‌ده‌ین له‌و شوێنه‌ی كه مێرووه‌كه پێیوه‌ی داوه ، ده‌ستی لێناده‌ین تاوه‌كو ووشك ده‌بێته‌وه.
6.سوتانەوەی پێست به‌هۆی خورووهوه: سركه‌كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سارد كردنه‌وه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌مه‌رجێك هه‌ندێك له سركه‌كه بده‌ین له‌شوێنی په‌ڵه‌كه.
7.جیوب(ئاوسانی جیوبه‌كان): بۆ نه‌خۆشی جیوب یارمه‌تی ده‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌ند دڵۆپێك له سركه‌كه بكه‌ینه سه‌ری.
س: healthneedscare