حشدی شه‌عبی به‌دۆشكه گولله بارانی دوو خانه‌واده كورد ده‌كات له‌كه‌ركووك، یه‌كێك شه‌هید ده‌بێت چواریان بریندار ده‌بێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوو، له گه‌ره‌كی شۆراو له سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ركووك و هه‌ولێر، دوو هه‌مه‌ری میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌چه‌كی ” دۆشكه” گولله بارانی دوو خێزانی كورد ده‌كه‌ن و یه‌كێك شه‌هید ده‌بێت و چواریان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن”.
كوری قوربانیه‌كه به‌ناوی (زانا) كه زاواكه‌یان به‌ناوی مه‌سعود عومه‌ره، له‌ناو رووداوه‌كه بووه رووداوه‌كه‌ی بۆ گێراوه‌ته‌وه، ئه‌وان به نیازی سه‌ردانی كردنی ناسراوێكیان،( له‌گه‌ڵ خێزانی و دایكی خێزانی و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی) ئێواره‌ی رۆژی 13ی 6ی 2018 كاتژمێر 9:18 خوڵه‌كی شه‌و، له‌نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك له گه‌ره‌كی شۆراو، به ئوتۆمبێلێكی جۆڕی (ئۆپل كادێت) له‌نزیك باره‌گای لقی پارتی كه ئێستا باره‌گای ئه‌و هێزانه‌یه، له‌ناكاو دوو هه‌مه‌ری میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، به‌مه‌سافه‌ی 150 مه‌تر بۆ 200 مه‌تری دووری به ئامانج ده‌گیرێن به دۆشكه‌ی سه‌ر ههمهرهكه، ده‌سرێژی گولله‌یان كردووه”.
كوری قوربانیه‌كه بهخواكوڕكیشی راگه‌یاند” دایكی به‌ناوی ( حه‌لاو نه‌سره‌دین) شه‌هید ده‌بێت و دووكچه خۆشكی به‌ناوه‌كانی” هودا مه‌سعود و هێلین مه‌سعود” به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن، خانه‌واده‌یه‌كی تر له‌ناو ئۆتۆمبێل له‌ته‌ك ئه‌واندا ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌سرێژی گولله‌ی دۆشكه‌ی سه‌ر هه‌مه‌ره‌كه‌ی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و دوو له‌وانیش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن”.
ئه‌وه‌شی گوت، كه هه‌مه‌ره‌كانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به ئامانج له‌م دوو ئۆتۆمبێله‌یان داوه، كه به‌ینی ههمهرهكه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی خێزانه‌كه‌یان، زیاتر له ( 150 بۆ 200م) مه‌تر بووه، واتا به ئامانج گرتوویانه و ده‌سرێژی گولله به دۆشكه‌ی سه‌ر ههمهرهكه بووه”.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان ( بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌ی به‌شداربوو، بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی و جه‌نگی، فرۆشتنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، رۆژانه تاوانی هاوشێوه‌ی ئه‌م تاوانانه رووده‌ده‌ن، هاونیشتمانیان له‌لایان ئه‌و هێزه میلیشیایانه ده‌كرێنه ئامانج و شه‌هید ده‌كرێن و زیندانی ده‌كرێن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن له‌كه‌ركووك”.