پارتی له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تێك وه‌ڵامی تووندی یه‌كێتی ده‌داته‌وه
دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵێک لەسەر دۆسیەی جوڵاندنی دادگا دژی ھەریەک لە نەجمەدین کەریم پارێزگاری شه‌رعی کەرکوک و ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگی كه‌ركووك و ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ تۆمەتبارکردنی پارتی لەو بارەوە بەو بیانوەی کە ئەندامانی دەستەی دەستپاکی شارەکە لایەنگری پارتین، پارتی به‌تووندی وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌داته‌وه”.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به‌ده‌زگایی زانیاری و لاهور جه‌نگی هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه، گوایه‌ی پارتی له پشتی جوڵاندنی دۆسیه‌ی گیرانی ” د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگای شه‌رعی كه‌ركووك و رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووكه”د.محمد خورشید بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شارەکە تایبه‌ت به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” ئەو ھەوڵانەی یەکێتی بە میکیاژ ناو دەبات بۆ سپی کردنەوەی ڕوی ڕەشیان لە شارەکەو دەڵێـ” ھەموو دەزانین دۆسیەکانی د.نەجمەدین دەگەڕێنەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠١٤ و ئەوەی ئەو پرسەشی جوڵاند ئاڵا تاڵەبانی بوو کە سەنگەری لە ھەردوو کەسایەتیەکە گرتبوو نەک پارتی، ڕونیشە دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر، تورکمان و یەکێتی تەواو ھەوڵی خۆیان خستەگەر بۆ تەواوکردنی زنجیرەی خیانەتەکە و لابردنی ڕێبوار تاڵەبانی لە پۆستەکەی بۆیە یەکێتی دەبێت بزانێت بەو چەواشەکاریانە خیانەتەکەیان لە بیری کەرکوکیەکان ناچێتەوە”.
تایبەت بە یاداشتی دادگا بۆ دەستگیرکردنی (نەجمەدین کەریم و ڕێبوار تاڵەبانی)، خورشید ئه‌وه‌شی بهخواكوڕك راگه‌یاند” کێ ھەیە نەزانێ کە ئەو حاکمەی فەرمانەکەی دەرکردووە “ئەندامی یەکێتیە” ئیتر بە چ ڕوویەکەوە دەیانەوێت دەستی ناپاکی خۆیان بە ئێمەدا بسڕن؟!
هه‌روه‌ها خورشید سەبارەت بە دەستەی دەست پاکی کەرکوک ڕوو لە بەرپرسانی یەکێتی لەو شارە دەکات و دەڵێت بۆ ناپرسن بەرپرسی دەستەکە لە کوێیە ئێستا؟
له كۆتایشدا به‌رپرسی یلقی پارتی ده‌شلێـ” ئەو دەمەی یەکێتی خاوەن ھێز بوو لە کەرکوک، ھەر خۆیان دژی د.نەجمەدین کەریم چەندین جار بەڵگە و پڕوپاگەندەیان دژی جوڵاندووە، گەر وا نیە ئەرشیفی دانیشتنەکانی په‌رلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکەی ئەو کاتیان سەیر بکەن”.