یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح به فرۆشتنی كه‌ركووك تۆمه‌تبار ده‌كات
پاش بریاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌مه‌ر ده‌نگی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان، یه‌كێتی له‌رێگای چه‌ند هێزێكی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی خۆپێشاندانێكی به‌ناوی هێزی پێشمه‌رگه رێكخست، بۆ ره‌د دانه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت”.
به‌گوێره‌ی وێنه و ڤیدیۆكانی بڵاو كراونه‌ته‌وه، جگه له مه‌به‌ستی خۆپێشاندانه‌كه كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت یه‌كێتی له‌ناو پێشمه‌رگه‌كاندا چه‌ند دروشمێكی هه‌ڵگرتبوو، كه بووه جێگای سه‌رسورمان له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، كه زیاتر به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح بوو له‌كاتێكدایه، به‌شداربووانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق سێ فراكسیۆنی” یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و گۆڕان” بوونه، كه له خوڵی پێشووتر به‌رهه‌م سالح خاوه‌نی هیچ فراكسیۆنێك نیه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه ڤیدیۆیانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه له‌ناو خۆپێشاندانه‌كانی به‌ناو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، له‌دژی ده‌نگی تایبه‌ت، وێنه‌یه‌ك ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ئه‌ویش پێشاندانی به‌رهه‌م ساڵحه به كه‌ركووك فرۆش له‌كاتێكدا یه‌كێتی خۆی دانی پێدانا له‌زاری جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه له‌ناو یه‌كێتی سێ بنه‌ماڵه، كه نوێنه‌ره‌كانیان، ( لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و بافل تاڵه‌بانی و ئاڵا تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تیان كردوو و كه‌ركووكیان فرۆشت”.