توركیا هیچ هه‌نگاوێكمان له‌دژی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناوه به‌ڵام وڵاتانی تر دژیان بوون
پاش ریفراندۆم په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌رووی دبلۆماسی ساردیه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا له دیمانه‌یه‌كی دا لەبارە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لەدوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دواو، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وشەی ریفراندۆم بدات رایگەیاند “تورکیا هیچ هەنگاوێکی هەڵەی لەدژی “باکووری عێراق” نەنا”.
بەرات ئاڵباپراك وه‌زیری وزه‌ی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا هه‌ر له دیمانه‌كه‌دا راشی گه‌یاند”هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رابردوودا بووە هۆی دڵشکاوی تورکیا، بەڵام باوەڕم وایە لەدوای هەڵنانی کۆمەڵێک هەنگاوی دوولایەنە، قۆناخێکی ئەرێنیی تازە لەنێوان هەردوولا دێتە ئاراوە، کە دەبنە هۆی رەوینەوەی ئەو دڵشکاوییەی رابردوو، جەختیشی کردەوە لەوەی “سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی دیکە لە دژی باکووری عێراق هەنگاویان نا، بەڵام تورکیا ئەمەی نەکرد و لە رووی مرۆیی و ئابووری هیچ هەنگاوێکی هەڵەی نەنا”.
وه‌زیره‌كه‌ی توركیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌شلێـ” “تورکیا لە 10 ساڵی رابردوودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەڕووی هاوئاهەنگییەوە توانی کارێکی باش ئەنجامبدات. ئێستا تورکیا هیچ کێشەیەکی نییە لەوەی دووبارە ئەو هاوئاهەنگییە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دروستبکاتەوە”.