فواد مه‌عسووم: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌هه‌رێمی كوردستان
له‌كاتی به‌شداری كردنی له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی كه یه‌كێك بوو له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه شه‌وی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد، فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند”ھەڵوەشاندنەوەی دەنگی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان، سەرکەووتو نابێ و ھەڵناوەشێتەوە.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ی دا فواد مه‌عسووم گوتیشی”ھەرچەندە باس لە ھەڵوەشاندنەوەی دەنگە تایبەتەکانی کوردستان دەکرێت، بەڵام ھەڵوەشاندنەوەی دەنگی ھێزی پێشمەرگە سەرکەوتوو نابێ و ھەڵناوەشێتەوە، ده‌شلێـ”داواكاری پێشكه‌ش كراوه بۆئەوەی دەنگی ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان، ھەڵنەوەشێتەوە.
هه‌رسێ فراكسیۆنی ( یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و گۆڕان) له په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 6ی 6ی 2018 داوایان كرد ده‌نگی تایبه‌ت له‌كوردستان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوا خۆی دا هێنا و یه‌كێتی به‌تووندی دژی ئه‌م بریاره وه‌ستایه‌وه و به‌خیانه‌تی 6ی حوزه‌یران پێناسه‌ی كرد”.