خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ماف و ده‌نگی پێشمه‌رگه كار بكه خائینه
پاقل تاڵه‌بانی كوره گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی، گه‌وره خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، له پۆستێكی دا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، تۆمەتی خیانەت ئاراستەی ئەوانە دەکات کە پێچەوانەی پارێزگاریکردن لە مافەکانی پێشمەرگە کار دەکەن و ده‌لێـ”دەنگ و مافەکانی پێشمەرگە پارێزراو بێت”.
له پۆستێكی دا له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی گه‌وره خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشی كه‌ركووك، پافڵ تاڵه‌بانی، وێنه‌یه‌كی خۆی و چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی یه‌كێتی بڵاو كردۆته‌وه له پۆسته‌كه‌ی دا ده‌نووسێـ” ئەوەی پێچەوانەی ده‌نگ و ویستی پێشمه‌رگه کار بکات خائینه”.
ئه‌م نووسینه‌ی پافل تاڵه‌بانی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی كه بڵاوی كردۆته‌وه، له‌كاتێكدایه، كه گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، یه‌كێتیش به خیانەتی ٦ی حوزەیران وەسفیان ده‌كات”.
شایانی باسه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر خائین پافل تاڵه‌بانی له دیمانه‌یه‌كی میدیایی دا به‌فه‌رمی و به‌به‌ڵگه‌ی واژووی 36 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرا كرد، كه كه‌ركووكیان فرۆشتووه، واژووی 36 ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌به‌رده‌ستیه‌تی كه واژووی فرۆشتنی كه‌ركووكیان كردووه”.