شاجوانى كوردستان دان بەوە دەنێت كە جوان نیە

خواكوڕك

لەمیانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی رووداو دەستنیشانكراوی شاجوانی كوردستان دان بەوە دەنێت كە جوان نیە و دەلێت نابێت خەڵك پێش رووداوەكان بكەوێت و دەلێت، هەر خەڵكە دەلێت جوانی ناخە و روخسار نیە.
 
ئەم قسەیەی شاجوانی كوردستان لەمیانی رەخنەیەكی زۆری تۆری كۆمەلایەتی فەیس بووك هات كە ئاراستەی دەستنیشانكراو كرابوو، بەوەی جوان نیە و شایستەی شاجوانی نیە.
 
هەر لەو بەرنامەیەدا كە پێشكەشكاری بەرنامە دەلێت دوو ملیۆن كەس قسەی لەسەر كردووە، شاجوانی كوردستان نەیتوانی بەباشی بۆچوونەكانی دەرببرێت و لەجێگای ئەو ئەڤین ئاسۆ قسەكانی كردوو گوتی ترس هەیە تا لێ رادێت.
 
لەرێزی بەشداربووانی ئەو بەرنامەیە كەسێكی تر كە خۆی بۆ شاجوان هەلبژاردبوو دەرنەچوو بوو رەخنەی لە دادوەری هەڵبژاردنی شاجوان گرت لەوەی كە سەیری سیڤیان نەكردووە.
Back to top button