پارتی بایكۆتی سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای شكاند
پارتی دیموكراتی كوردستان له پاشتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردبوو، به‌ڵام پاش هاتنی مایك پۆمپیو بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بوونی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پارتی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كانیان چاككرده‌وه، پارتیش بایكۆتی سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شكاند”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان گروپێكی سه‌ر به‌یه‌كێتی له كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ئه‌نجامدرا و خاكی كوردستان فرۆشرا به هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراق و میلیشیاكانی تری سه‌ر به‌ئێران، پارتی بایكۆتی خسته سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئاماده نه‌بوو هیچ دبلۆماتكارێك و نوێنه‌رێكی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته ببینێت، به‌ڵام پاش هاتنی مایك پۆمپیو بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ پارتی، سه‌رۆك بارزانی و پارتی بایكۆتیان له‌سه‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك ترامپ ( برێت ماكگۆرك و دۆگلاس سیلیمان) باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق هه‌ڵگرت”.
بێده‌نگ بوونی ئه‌مریكا له‌مه‌ر راپۆرت و بۆچوونه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له دۆسته‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دا به‌تایبه‌تی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی له‌مه‌ر پرسی كورد و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی پارتی به‌دوا داهاتوو پارتی بایكۆتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كر، ئاماده نه‌بوو هیچ دبلۆماتكارێك و نوێنه‌رێكی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌تی ببینێت، به‌ڵام پاش گۆڕانكاری له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تی له‌گه‌ڵ پارتی پارتی بایكۆتی سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی شكاند”.