كه‌ركوك به‌سه‌ربازیكردنی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیی یه‌ وه‌ به‌رده‌وامه‌

شارى كه‌ركووك له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی ڕابردوو، به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گروپێكى خیانه‌تكار، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی داگیریان كرد و ئێستاش دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه‌ ناله‌باره‌ ، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كانى له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانى كه‌ركووك جێگیر ده‌كات وتائێستا به‌ بێ هۆ به‌رده‌وامن له‌ ده‌ستگیركردنى هاووڵاتییان و ترساندنى خه‌ڵك”.
 
عه‌دنان كه‌ركووكى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك – گه‌رمیان، ڕایگه‌یاند: “تاوه‌كو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی له‌ كه‌ركووك باڵاده‌ست بن كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كان له‌ كه‌ركووك زیاد ده‌بێت و میلیشیاكان به‌رده‌وام به‌بێ هۆ و بۆ ترساندنى هاووڵاتیان خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و دیارده‌ى دزى په‌ره‌ى سه‌ندووه‌”.
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك ڕاشیگه‌یاند:” میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی هه‌ر جاره‌ و به‌بیانوویه‌ك قه‌ناسبه‌ده‌ستاكه‌نیان سه‌ر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كانى ناو كه‌ركووك ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی دۆخى ژیانى له‌ كه‌ركووك تێكداوه‌ و دیارده‌یه‌كى ناشرینى به‌سه‌ربازیكردنى كه‌ركووكه‌”.
 
هه‌روه‌ها عه‌دنان كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ كه‌ركوك گووتیشی :”له‌ چه‌ند شه‌وى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی وئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ دروست كراوبوو، چونكه‌ هیچ لایه‌نێكى تیرۆریستی به‌رپرسیارێتى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى هه‌ڵنه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش ئێستا كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن پاشان ڕایده‌گه‌یه‌ننن كه‌ ئه‌وان ئه‌و كرده‌وه‌یان كردووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ هیچیان ئاشكرا نه‌كرد و ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش له‌ سێ ناوچه‌ى كوردى و توركمانى ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درووستكردنى ناكۆكییه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌”.
 
Back to top button