مه‌سروور بارزانی: به یه‌كگرتوویی ویستی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه‌ سه‌رده‌خه‌ین

 

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌‌ هانده‌ر بێت بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه‌ سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیبهێنین و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه‌ سه‌ربخه‌ین”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:

“به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .

له‌خوای گه‌وره ‌داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له‌هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، كه‌ بێ به‌رانبه‌ر به‌ گیانی خۆیان به‌رگری له‌ خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌‌ هانده‌ر بێت بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه‌ سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیبهێنین و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه‌ سه‌ربخه‌ین.

مه‌سرور بارزانی

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان”

Back to top button