نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە گەلی کوردستان دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزان لە گەلی کوردستان دەکات و هیوای ئەوە دەخوازێت ساڵی داهاتوو ساڵی پێشکەوتن بێت بۆ هەرێمی کوردستان.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان ، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: “بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان ، پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو گەلی کوردستان دەکەم. هیوادارم جەژنێکی خۆش بەڕێ بکەن ، جەژنێک کە پڕ بێت لە خۆشی بۆ هەموو لایەک و ئینشائەڵڵا هەموو ساڵێک جەژنەکانمان بە خۆشی بێت”.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان ساڵێکی پڕ لە خۆشی بۆ گەلی کوردستان ئاوات دەخوازێت و دەڵێت: “بەهیوای خۆشی و سەرکەوتن و ئارامی بۆ هەموو لایەک ، بەهیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو ساڵێک بێت پڕ لە خۆشی و شادی و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان”.