بەبەڵگەوە: بۆچی ئەندام پەرلەمانەكەی یەكگرتوو بێدەنگ كرا لە سەر بەڵگەیەكی روون
خواكوڕك
پاش ئەوەی خواكوڕك بە بەڵگەوە ئەوەی خستە روو كە نەوتی كەركووك لەنێوان پاڵاوگەی كات دۆكان و وێستگەی قودس دابەش دەكرێت لە هەردوو پرۆژەكەش وەهمین و نە پاڵاوگەی كات بۆكان بوونی هەیە، نە وێستگەی قودس پێویستی بەو جۆڕە نەوتەیە، شێرۆكۆ جەودەت لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك هاتە سەر خەت و بە باوەر بوونێك بەخۆیەوە گوتی بەدوا داچوون بۆ ئەو بەڵگەیە دەكەم كە خواكوڕك بڵاو كردەوە، بەڵام نەك هەر بەدوا داچوونی بۆ نەكرد، بگرە لەنوێترین دەركەوتنی دا لەجێگای ئەوەی بەدوا داچوون بۆ ئەو دابەشە نەوتەی نێوان هێرۆ و نەوشێروان بكات، هێرشی تووندی كردەوە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامانج گرتنی پارتی.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند ئەو بەڵگەیە نەك تەنها بوە هەرەشە لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانانەی كە ویستیان قسەی لەسەر بكەن بەڵكو بەفەرمی كۆمەڵ و گۆڕان و چەند ئەندام پەرلەمانێكیش ئاگادار كرانەوە كە دەست بۆ ئەو بەڵگە نەبەن مەگەر نا خۆتان بەرپرسیار دەبن لە هەر كاردانەوەیەكی پێچەوانە.
ئەم بەڵگەنامەیە بەڵگەنامەیەكە كە هەردوو بەرپرسی ( گۆڕان و باڵی دەسترۆیشتوو و قورغكار) تۆمەتبار دەكات وەك ( نەوشێروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) ، بۆیە نە سۆڕان عومەر نە عەلی حمە ساڵح و نە عیزەت سابیرو نە هاتنە سەر خەتەكەی شێركۆ جەودەت بەردەوامی كرد.
بەگوێرەی زانیاریەكانی كە دەست خواكوڕك كەوتووە هیچ یەكێك لەو كەسانەی كە لەسلێمانی دەژین و ئەندامی خزبین و یان ئەندامی پەرلەمانن بۆیان نیە دەست بۆ هیچ دۆسیەیەك ببەن كە پەیوەندی بە سلێمانی و دەڤەری زۆنی سەوز و نیلیەوە هەیە، نەبەن هەر دەست بۆ بردنێك بەهەموو توانایەكی میدیایی و ئەمنی دژی دەوەستەنەوە لەو ناوچیە، بۆیە یەك ئەندام پەرلەمان لەدەڤەری سەوز و نیلی لەهەر فراكسیۆنێكی سیاسی لەو دەڤەرە جورئەت ناكات دەست بۆ دۆسیەكان ببات كە پەیوەندی هەیە بە گۆڕان و یەكێتی لە سلێمانی.