ئه‌ردۆگان خه‌لك هانده‌دات بۆ توندوتیژی ده‌ڵێت نه‌هێلن (هه‌ده‌په) بگاته په‌رله‌مان

گرته ڤیدیۆییه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران قسه بۆ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌ڵێت: “هه‌رچی له‌ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی سكای نیوز، ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان، له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه به هاندان بۆ توندوتیژی و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یڵێم له نێوان خۆمان بێت و نه‌درێته راگه‌یاندن، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر برا و هاوكارانمان (له ئاكپارتی) له پارێزگاكانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و كاری زیاتر بكه‌ن، هه‌رچی له‌ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌وه كارێكی گرنگه بۆ ئێمه”.
ئه‌ردۆغان به به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به لیستی ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په‌دا بچنه‌وه و رێگه‌یه‌كی گونجاوتر هه‌ڵبژێرن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا، به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، هه‌ده‌په ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان به هه‌ڕه‌شه‌كردن و چاوترساندنی ده‌نگده‌رانی لێكداوه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ناوه‌نده سیاسییه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر “فرت و فێڵ و به‌رتیل پێدان و ته‌نانه‌ت ترساندنیش” بۆ كاریگه‌ریی خستنه سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
به گوێره‌ی یاساكانی توركیا، ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی 10% هه‌ڵبژاردن نه‌بڕێت، ناگاته په‌رله‌مان، به‌مه‌ش زۆربه‌ی كورسییه‌كانی خوولی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیا، بۆ حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندووه، پێشبینی ده‌كرێت دووچاری ئه‌و مه‌ترسییه ببێته‌وه و نه‌توانێت به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێت.
له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كه و گه‌یشتنی نوێنه‌رانی هه‌ده‌په به په‌رله‌مان، ئاكپارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی، زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.