داعش هه‌ره‌شه له مۆندیال ده‌كات
یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش وه‌كو ئامرازێك په‌نای بۆ ده‌برد تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جه‌نگی میدیای بوو كه داعش پروپاگه‌نده‌و بانگه‌شه‌ی تێدا ده‌كرد ،هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رباری به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و گروپه ،له‌لایه‌كی تره‌وه هەڵمەتی سۆشیال میدیا‌و جه‌نگی میدیای دژ بە پروپاگەنده‌و بانگه‌شه‌كانی داعش راگەیاندبوو،بۆئه‌وه‌ی ڕێگه لە بڵاوکردنەوەی وێنە و پەیامی تۆقێنەر بگرێت.
دەزگای وەفا دامەزراوەیەکی میدیایی نوێی ریكخراوی تیرۆریستی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام )ه ئه‌م ده‌زگایه كار لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و ئینتەرنێت ده‌كات و ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌ریگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل خه‌ڵك ببه‌ستن و هانیان بده‌ن بۆ كرده‌یی تیرۆریستی.
داعش هه‌رله رێگه‌ی ده‌زگای وه‌فاوه له تویتێكدا هه‌ره‌شه له مۆندیاڵی ئه‌مساڵ له روسیا ده‌كات و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه كه ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری هانده‌رانی تۆپی پێ له روسیا تێكبدات ،له وێنه‌یه‌كدا جیهادییه‌كی داعش به‌چه‌كه‌وه وه‌ستاوه‌و لۆگۆی مۆندیالی ڕوسیای له‌پشته‌وه‌یه‌و به عه‌ره‌بی نوسراوه (انتظرونا) له‌وێنه‌یه‌كی تریشدا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین (میسی ) زیندانی كردووه، هه‌موو ئه‌م وێنانه بۆ ئه‌وه‌یه كه ترس و تۆقاندن بڵاو بكاته‌وه .
دوای ئه‌نجامدانی درێژترین گه‌شت له مێژووی دا جامی مۆندیالی تۆپی پێ گه‌ڕایه‌وه روسیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌ش ده‌ست به گه‌شتێك بكات كه تاده‌ستپێكردنی مۆندیال ده‌خایه‌نێت ،هه‌ر چوار ساڵ جارێك فیفا پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌ست پێبكات گه‌شت بۆ جامی مۆندیال رێكده‌خات كه ده‌برێت بۆ زۆرترین وڵات و دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ر وڵاتێكیش ئاهه‌نگی بۆ رێكده‌خرێت مه‌به‌ستیش له‌و كاره كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین هانده‌ره بۆ مۆندیالی تۆپی پێ.