دەمیرتاش: دادگایەکی بێلایەن هەبێت، بێتاوان دەردەچم

دوای بڕیاری سازدانی ههڵبژاردنی پێشوهختهی توركیا ههدهپه هاوسهرۆكی پێشووی حزبهكهی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەربژێركردووه بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا یەکەم بەربژێرە لە زیندانە و بانگەشەش بۆ خۆی دەکات، هەدەپە هەوڵی زۆری دا دەمیرتاش ئازاد بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکانی بێ ئەنجامن.
دەمیرتاش خاوەن پێگە و سەنگ و جەماوەرێکی زۆرە لە باکووری کوردستان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پارتەکەشی بەوهۆییەوە دەنگێکی باش بێنێت، ئەو 20 مانگە لە گرتووخانەیە و کۆمەڵێک تۆمەتی دراوەتە پاڵ لە نوێترین دیداری لەگەڵ میدیایەکی جیهانی کە ئەمڕۆ دەمیرتاش لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک دایناوە، دەڵێت ئەگەر دادگایەکی بێلایەن هەبێت، لە هەموو ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵم بێتاوان دەردەچم.
دەمیرتاش لە 10ـی نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پاڵوی سەر بە خەرپێت لەدایکبووە،جگە لە زمانی دایک، تورکی و ئینگلیزی دەزانێت و هاندەری یانەی گاڵاتاسارایە.
لە منداڵیدا خانەوادەکەی بە ناوی ”ئەسەر” بانگیانکردووە، باوکی ناوی تاهیرە و دایکی ناوی سەعدییەیە و چوار خوشک و دوو برای هەن.
خوشکێکی پارێزەرە و سێ خوشکەکەی دیکەی مامۆستان و برایەکی ئەندازیاری رستن و چنینە.
دەمیرتاش ژەنیارێکی لێهاتووی ئامێری سازە، بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسای زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە و ماوەیەک پارێزە بووە.
– ساڵی 2002 لەگەڵ مامۆستایەک بەناوی باشاک ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە.
– دوو کچی بە ناوەکانی دڵدا و دەلال هەن
-ساڵی 2006 بووەتە سەرۆکی لقی ئامەدی رێکخراوی مافی مرۆڤ
– ساڵی2007 بووەتە پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە بازنەی ئامەد
– ساڵی 2010 بووەتە هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتیBDP
– ساڵی 2011 بە پەرلەمانتاری سەربەخۆی بازنەی جۆلەمێرگ هەڵبژێردراوە
– ساڵی 2014 بووەتە هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە
– ساڵی 2014 لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی هەدەپە بانگەشەیەکی بەرفراوانیان کرد
دەمیرتاش بووە بەربژێری هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، 9.76%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا، هەدەپە بەربەستی 10%ی تێپەڕاند و 80 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.