مه‌رجه‌عی شیعه‌ ده‌رگایان به‌ رووی عه‌بدای داخستووه‌

دوای ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن له‌ 12ی ئایار , هیچ هێزێكی سیاسیی نه‌یتوانی بگاته‌ ئاستێك كه‌ بتوانێت به‌ ته‌نها حكومه‌تی داهاتوو پێك بهێنێت بۆیه‌, پێكهێنانی هاوپه‌یمانی بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق زه‌حمه‌ت بووه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ حكومه‌تی رابردووی عێراق جێگه‌ی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ به‌ تایبه‌ت مه‌رجعی باڵای شیعه‌, له‌ ئێستادا عه‌بادی ده‌یه‌وێت سیستانی ئاشت بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م، به‌ده‌ست بهێنێت.

سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كان له‌نێو ماڵی شیعه‌ی عێراق، ئاشكرایان كرد: “ده‌رگاكانی نه‌جه‌ف، كه‌ ده‌رگای عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و به‌به‌رده‌وامی داوای چاكسازیی و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵكارانی ده‌كرد، تائێستاش به‌ڕووی عه‌بادیدا، به‌توندی پێوه‌ دراوه‌”.

ڕوونیشی ده‌كه‌نه‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی نه‌سڕ، كه‌ لیسته‌كه‌ی براوه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاره‌، په‌یوه‌ندیی به‌ چه‌ند سیاسییه‌كه‌وه‌ له‌ عێراق و ئێران و لوبنان و ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیستانی له‌گه‌ڵدا ئاشتی بكه‌نه‌وه‌ و ویلایه‌تی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان نایشارنه‌وه‌، كه‌ سیستانی ڕێگر نییه‌ له‌وه‌ی، هه‌ردوو لیستی سائیروون و فه‌تح، كه‌سایه‌تییه‌كی شیعه‌ی میانڕه‌و بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید بكه‌ن: “ده‌بێت ئه‌ركی ئه‌وه‌ بێت، وتوێژی هێمنانه‌ له‌نێوخۆ به‌رپا بكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ڕزگاریی”.

پێشتر سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كان ئاشكرایان كرد، كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌ نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسایان ڕاگه‌یاندووه‌، بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵاوه‌ ڤیتۆ له‌سه‌ر عه‌بادی هه‌یه‌.

Back to top button