سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەوەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا،لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات،”بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، دەمەوێت پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو گەلی کوردستان بکەم.”
هەروەها نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت،”بەهیوای ئەوەی جەژنێکی پڕ لە ئارامی بەڕێبکەن و بەهیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو ساڵێک بێت پڕ لە خۆشی و شادی و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان.