مه‌سروور بارزانی: ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه له كوردستان

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ده‌ڵێت: “به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م “.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” له‌خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له‌هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، كه بێ به‌رانبه‌ر به گیانی خۆیان به‌رگری له خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌ینێت :” ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر بێت بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی به پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیبهێنین و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه سه‌ربخه‌ین”.
