محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: هه‌رمیله‌تێك سه‌ربه‌خۆی نیشتیمانی نه‌بیت سه‌ربه‌خۆی ڕاده‌ربڕین و ئاینیشی نابێت

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ( جه‌ژنی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی كردن پرسی سه‌ربه‌خۆییشی وروژاندووه و له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌لێ”.هیواى پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه کارکردن و یه‌کهه‌ڵوێستى میلله‌ته‌که‌مان و خه‌ڵکى کوردستان ده‌خوازین چونکه له‌راستیدا هه‌رمیلله‌تێک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى نه‌بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیى قسه‌کردن و نوسین و مه‌زهه‌بى و ئاینیشى نابێت”.
سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی :” جه‌ژنى ره‌مه‌زان یه‌کخستن و ئاشتى و پێکه‌وه ژیانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌و دین و مه‌زهه‌به‌کانى دونیا یه بۆیه هیوادارم له‌لاى خه‌ڵکى کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه بێت له‌وجه‌ژنه‌دا که رۆژى خۆشى و گه‌ردن ئازادیه” .
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ده‌لێت:” سڵاو و رێز بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان به‌گشتى و شه‌هیدانى ده‌ستى داعش به‌تایبه‌تى و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌نێرین و هیوادارین برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ بێت و فرمێسکه‌کانیان بوه‌ستێته‌وه “.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یشیدا سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت:” هیواى پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه کارکردن و یه‌کهه‌ڵوێستى میلله‌ته‌که‌مان و خه‌ڵکى کوردستان ده‌خوازین چونکه له‌راستیدا هه‌رمیلله‌تێک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى نه‌بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیى قسه‌کردن و نوسین و مه‌زهه‌بى و ئاینیشى نابێت .
