سەرۆک بارزانی لە وەڵامی پرسیارێکدا چی بەلایانە سیاسیەکان گوت
لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی کوردستان ٢٤ دا کە لە رێگەی ئۆفیسی راگەیاندنیەوە لە بارەی دوا رەوشی عێراق و قەیرانی دوای پرۆسەی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرا بەرێزیان بەو جۆرە وەلامی دایەوە:
سەرۆک بارزانی لەوەڵامدا گوتی”پشتیوانی ھەر ھەولێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و بە تایبەتی چارەسەریی دەستوریی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو.
هەروەها گوتی”ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسیەکان بەشداری گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێ کردنی دەستور بێت.