جێگۆركێی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كێشه‌ی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی قوڵتر ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بریاری ئاڵوگۆڕكردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌دات ،به‌ڵام بەھۆی ململانێ و کێشە ناوخۆییەکانی حزبه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
به پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” به هۆی ململانێی تونده‌كانی نێوماڵی یه‌كێتییه‌وه كێشە كه‌وتووەتە نێوان باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یه‌كێتی و باڵی دەستڕۆیشتوو، کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە سەرۆکایەتی دەکات.
تائێستا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی سه‌ربه باڵی ده‌ستڕۆیشتوی (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ن و هیچ به‌رپرسێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی لایه‌نگری باڵی جێگری سکرتێری گشتیی یه‌كێتی نین ،له دوای وه‌فاتی مام جلال سكرتێری گشتی ینك باڵی ده‌ستڕۆیشتوو به سه‌رۆكایه‌تی ( هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) ده‌ستی خستووه‌ته ناو مه‌ڵبه‌نده‌كان و هه‌ربه‌رپرسێك سه‌ربه باڵه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت لایده‌بات و یه‌كێتی تر ده‌خاته جێگه‌ی كه له ئه‌مرو نه‌هییه‌كانی ده‌رنه‌چێت .